پارێزگارى هەولێر و پارێزگاری شرناخ، جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا و ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان كردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیكرد لە بیرۆل ئێکێچی، پارێزگاری شرناخ و ئێرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتی نوێى تورکیا لە هەولێر و شاندێكی یاوەریان كە پێكهاتبوو لە محمد یارکا، سەرۆکی شارەوانی شرناخ، عوسمان گێلیش، سەرۆکی ژووری بازرگانی شرناخ ، عمر فارووق یلدرم، سەرۆکی ژووری بازرگانی جزیرە، كە لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارێزگاری هەولێر، سەردانی هەولێری پایتەختیان كردووە.
لە كۆبوونەوەیەكدا، كە هەریەك لە مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار، هۆشەنگ ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا، ئەكرەم ئەحمەد، یاردەدەر ی پارێزگار ، ئەندازیار،كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بە گەرمى بەخێرهێنانیان، جەختى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کردەوە و ئاماژەی بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیاندا لە پێناو خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان و ئومێدی خواست ئەو چەندڕۆژەى لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانن کاتێکى خۆش بەسەر بەرن. هەروەها ئاماژەی بە میکانیزمەکانی ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان کرد لە نێوان هەردوو پارێزگا، هاوکات دووپاتی کردووە کە پێویستە ئاسانکارییەکان ببنە هۆکاری ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، سەرباری هاتوچۆی گەشتیارانی نێوان هەردوولا.
پاشان پارێزگاری شرناخ بەشێوەیەکی گشتی باسی لە مێژووی شارەكەی و ناوچەكە بەگشتیی لەڕووی کەللتووری و هونەری و ڕۆشنبیری و گەشتیاریییەوە کرد و هەروەها تیشکی خستەسەر پرسی پیشەسازی و ئابووری و بازرگانی لە سنووری پارێزگاكەیان، دواتر بەڕێزەوە ئەرك و كارەكانی پارێزگاری هەولێری هەڵسەنگاند و دەستخۆشی لێكرد و گوتی، " دڵخۆشم كە دەبینم لە دەشتاییەك شارێكی جوان و سەوزتان بونیات ناوە و ئومێد دەكەم پەیوەندی هەردوو شاری شرناخ و هەولێر كە هەردوو شار لەگەشەسەندنی بەردەوامدان زیاتر بەرەوپێش بچێت".
سەبارەت بە هەرسێ دەروازەی نێودەوڵەتی ئێبراهیم خەلیل ، سەرزێڕ ، زێت، لە نێوان وڵاتى تورکیا و ھەرێمی کوردستان، کە گرنگی و بەھای ئابووری و بازرگانی و گەشتیارى زۆریان بۆ هەردوولا هەیە، پارێزگارى هەولێر بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییە بازرگانی، کولتووری، پەروەردەیی و هونەری و کشتوڵییەكان و زیاتر پەرەپێدان پەیوەندییەکانی نێوانیان، ئامادەیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێری نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانکارى و هاریکارییەکى لەپێناو چالاكتركردنی دەروازەكان لەڕووی ئابووری و بازرگانییەوە.
دواتر لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، پارێزگاری هەولێر، ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی لە دەوڵەتی توركیا و کوردستانی تورکیا هەستی پێ دەکەین و خواستی خەڵکە، بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتییە، لە پڕۆسەی ئاشتیشدا دەوڵەت و خەڵك سوودمەند دەبێت. لە ڕابردووشدا سەرۆك بارزانی و هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لەو پرۆسەیەدا و پشتیوانی لێ دەكەن، ئێمەش وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی هەرێمی كوردستان و سیاسەتمەدارانی، پشتیوانی پرۆسەکەین و ئومێد دەكەین توركیا هەمیشە لە ئاشتی و ئارامی دابێت.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییە زانستیەكانی نێوان زانكۆكانی شرناخ و هەولێری پایتەخت و پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ خوێندنی قوتابیانی هەردوولا لە زانكۆكان كرا و بەپێویستیان زانی پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆكان هەنگاوی باشتر و بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینی. ئینجا پارێزگاری شرناخ، بۆ زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو پارێزگا، بەفەرمى بانگهێشتی پارێزگارى هەولێری کرد بۆ سەردانیکردنى شارەكەیان و لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر بە سوپاسەوە بانگێشتەکەیان قەبوڵکرا.
لە کۆتاییدا، شاندی میوان، سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ بانگهێشتكردنیان و پێشوازییەکەى و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە و خۆشحاڵى خۆشیان بەسەردانیکردنى هەولێرى پایتەخت و ئەو ئارامى و ئاسایشى و ئاوەدانییەى له هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بهرقهراره نیشاندا.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه