Kurdistan Press - شاندێکی باڵای وەبەرھێنەرانی ئوردن دێنە ھەرێمی کوردستان شاندێکی باڵای وەبەرھێنەرانی ئوردن دێنە ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی باڵای وەبەرھێنەرانی ئوردن دێنە ھەرێمی کوردستان

دوای بەڕێوەچوونی مونتەدای ئابووریی نێوان ھەرێم و شانشینی ئوردن، بڕیارە وەبەرھێنەرانی ئوردن ڕۆڵیان ھەبێت لە کەرتی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسێکی وەبەرھێنانیش دەڵێ، بڕیارە شاندێکی باڵای وەبەرھێنەرانی ئوردن بێنە ھەرێمی کوردستان.

کەمال ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە  بەشداریی بەرپرسان و وەبەرھێنەرانی ھەردوولا کۆڕبەندی ئابووریی ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن بەڕێوە چوو، ھەر لە چوارچێوەی کوڕبەندی ھاوبەشی ئابووریدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن ئیمزا کرا، تا لەمەودوا ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەبێت لە نێوانمان، کۆڕبەندەکە بە ھەماھەنگی لە نێوان دەستەی وەبەرھێنەرانی کوردستان و کۆمەڵەی پیاوانی خاوەنکاری ئوردن ڕێک خرابوو.''

جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەران دەڵێت: "ئوردن ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لە کەرتەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازی، لەبەر ئەوەیش ھەرێمی کوردستان دەیەوێ وەبەرھێنەران و خاوەنکارانی ئوردن ڕۆڵیان ھەبێت لەو کەرتانە لە ھەرێمی کوردستان.''

کەمال ئەحمەد ڕوونی کردەوە: ''بڕیارە شاندێکی باڵای وەبەرھێنەرانی ئوردن سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و لە چوارچێوەی یاسای وەبەرھێناندا کار بۆ بەشداریکردن لە کەرتی وەبەرھێناندا بکەن، بەتایبەتی چەند ناوچەیەکی پیشەسازیی گەورە لەسەر نەخشەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ھەن و وەبەرھێنەرانی ئوردن دەتوانن ڕۆڵی خۆیانی تێدا بگێڕن، پێشتریش ژمارەیەک کۆمپانیا و وەبەرھێنەری ئوردنی لە ھەرێمی کوردستان ھەبوون، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کارا نەبوون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا