Kurdistan Press - بیست و سێ بەنزینخانە داخران بیست و سێ بەنزینخانە داخران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بیست و سێ بەنزینخانە داخران

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر، 23 بەنزینخانەیان داخست و بە 33 ملیۆن دینار سزای دارای چەندان بەنزینخانەشیان دا.

سالار محەمەد لێپرسراوی بەشی پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر رای گەیاند، ماوەی مانگی نۆدا تیمەكانمان پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ سەتان بەنزیخانەی هەولێر كردووە، 23 بەنزینخانە سزا دراون، لەگەڵ سزای پێبژاردن كە تێكڕا نزیكەی 33 ملیۆن دینار بووە."

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر، ڕۆژانە سەردانی سەرووی 40 بەنزینخانە دەكەن و نموونەی بەنزینەكەیان دەبرێتە تاقیگە، ئەگەر ئۆكتانی بەنزینەكە لە نمرەی ستاندارد نەبێت و هەر سەرپێچییەكی تر لە بەنزیخانەكە ببینرێت، سزای دارایی دەدرێت و دادەخرێت، چەند سەرپێچییەكەی گەورە بێت، سزاكە قورستر دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا خەڵك بەردەوام گلەییان لە كوالێتی بەنزین هەیە، بەتایبەت بەنزینخانەكانی حكوومەت ئەوانەی بەنرخی پاڵپشتیكراو دەدرێنە شۆفێران.

لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 260 بەنزینخانە هەن، هەر بەنزیخانەیەك بەنزینەكەی لە پشكنین دەرنەچێت، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر دادەخرێت، 250 هەزار بۆ سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا