Kurdistan Press - حکوومەت چارەنووسی وانەبێژان یەکلادەکاتەوە حکوومەت چارەنووسی وانەبێژان یەکلادەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکوومەت چارەنووسی وانەبێژان یەکلادەکاتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، وەزارەتی پەروەردە ڕێنوێنیی پێویست لەبارەی پرسی مامۆستایانی وانەبێژی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و دەشڵێ، حکوومەت چارەنووسیان یەکلا دەکاتەوە.

گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە وەزیری پەروەردە ڕێنوێنیی پێویستی لەبارەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کردووە، حکوومەت بڕیاری پێویست لەبارەی پرسی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات، کە ئایا دەبنە ھەمیشەیی و دادەمەزرێن، یان بە شێوەی گرێبەست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.''

ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە گوتیشی: "ئەمساڵ ڕەوشی مامۆستایانی وانەبێژ بەروارد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر باشترە، چونکە بڕە پارەیەکی مانگانە بۆیان دیاری کراوە و بەپێی بڕوانامە مانگانە شایستەیان دیارە.''

گوڵستان باقی ڕوونی کردەوە: "ئێستا مانگانە ٣٥٠ تا ٤٠٠ ھەزار دینار کرێی وانەبێژییان بۆ خەرج دەکرێت، حکوومەت بەراوردێک دەکات لە نێوان ئەو شایستەیەی ئێستا بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت و ئەگەر ببنە ھەمیشەیی خەرجی مووچەیان چەند دەبێت، ئەوە دەمێنێتەوە سەر توانای ماددیی حکوومەت، بەڵام ئەگەر بکرێنە ھەمیشەیی، زیاتر مافیان دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه