سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا بانگێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات، بۆ دانیشتنی ژماره (13)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه (18ی ئایار/ مایۆی 2021) له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆده‌بێته‌وه.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (13)ی رۆژی سێشه‌ممه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنی "مونا یوخەنا یاقو"ە بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی (6) پڕۆژه‌یاسا ده‌بێت، كه ئه‌مامه‌ن:
1- پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای ره‌سمی پولی عێراقی ژماره (71)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان.
2- پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ژماره (22) ی ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان.
3- پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو ژماره (20)ی ساڵی 1998ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ژماره (14)ی ساڵی 1993.
4- پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (14)ی ساڵی 1993.
5- پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (10)ی ساڵی 2010.
6- پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژماره (30).
وەڵام بدەوه