Kurdistan Press - حکوومەتی ھەرێم پلانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەیە حکوومەتی ھەرێم پلانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکوومەتی ھەرێم پلانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەیە

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، راپۆرتێکمان لەبارەی چەند پرسێکی دارایی ئامادەکردووە و بڕیارە وەزیری دارایی بۆ ئەو مەبەستە بێتە پەرلەمان، کە چەندین پرس لەخۆدەگرێت لەوانە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان، محەمەد ئیلخانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە راپۆرتێکمان لەبارەی چەند پرسێک ئامادەکردووە و چاوەرێ دەکەین کە وەزیری دارایی بێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەبارەی ئەو راپۆرتە بکەین و وەڵامی پرسەکانی تێیدا باس کراوە بداتەوە".

محەمەد ئیلخانی گوتیشی: "ئەو راپۆرتەی ئامادەکراوە لەسەر چەندین پرسە لەوانە پلەبەرزکردنەوە و بابەتی مووچە و ھەروەھا لەسەر بوودجەشە، ھاوکات حکوومەت خۆی پلانی داناوە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام پلانێکی داراییشی پێویستە چونکە رێژەیەک لەمووچەی فەرمانبەران زیاد دەبێت، بۆیە ئەو پارەی بۆ مووچە تەرخان دەکرێت پێویستە برێکی زیاتربێت بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوە ئەنجامبدرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه