ئەمڕۆ شەممە 1ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێناتۆر کریستیان کامبۆن سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکانی لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، تاووتوێ کران.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوە دا کە هەر جارێک سەردانی هەولێر و هەرێم دەکات، ئاوەدانیی و پێشکەوتنی بەرچاو دەبینێت . ئامادەیی ولاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی هەماهەنگیی ئەمنی و بەرگری لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. هەروەها مێدالیی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنساشی، پێشکەش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی حکومەت و خەڵکی فەرەنسای کرد کە لە ڕۆژانی سەختدا، پشتیوانییان لە گەلی کوردستان کردووە، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەکەڵ فەرەنسا دووپات کردەوە.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون، کە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ، ئامادەی بوو.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەکات
3سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه