فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌یه‌كترگه‌یشتنی باش دروست بووه و له چه‌ند داهاتوودا له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی .
ئه‌مرۆ شه‌ممه 6ی ئه‌یلول،فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوا و گوتی : به‌ره‌وپێشچوونی باش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی دروست بووه و له‌یه‌كتر گه‌یشتنی باش هه‌یه بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی.
راشیگه‌یاند: پێوستمان به رێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمپانیاكانی نه‌وت تا كێشه‌كه به رێشه‌یی چاره‌سه‌ر ببێت.
فوئاد حوسێن زیاتر گوتی : به‌دڵنیایی له دوو رۆژی داهاتوودا لیژنه‌كان راپۆرته‌كانیان به نیازی چاره‌سه‌ر ده‌به‌نه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا رۆژی سێشه‌ممه خوێندنه‌وه بۆ ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كان بكرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌ن ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی نه‌وت و داهاتی نا نه‌وتی.
وەڵام بدەوه