ئێمه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان وسنوری ده‌سه‌ڵاتی رایدەگەێنین لەسنووری خۆماندا هیچ مامۆستایه‌كی بەرێزی ئاینیمان له وتاردان دوور نه‌خستوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بەئامانج بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌داخه‌وه به‌بێ زانیاری وبێ بنەمای راستی وتراوە،ئه‌مه پێیده‌وترێت موزایه‌ده‌ی ئایینی، ئەرکی راستەقینەی کەسی موسوڵمانیش ده‌بێت ڕاستگۆ بێت و دواداچوون بكات ئینجا ھەواڵ بڵاوبكاته‌وه، یان راستەوخۆ په‌یوه‌ندیان به ئێمه‌وه بكردایه ڕاستیه‌كانمان ڕوونده‌كرده‌وه .
تێبینی/ بۆ ئه‌وه‌ی ناحاڵیبون ڕوونه‌دات مامۆستا (مه‌لاعباس) وتاربێژی مزگه‌وتی ئیخلاص نیه له ده‌ربه‌ندیخان تاوه‌كوله وتاردان دورخرابێته‌وه،به‌ڵكو پێش (نوێژە) لە ھەمان مزگەوت و مامۆستا( مه‌لاقادری) سۆڵاوه وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌یه و مامۆستا یه‌ك دوو هه‌فته‌یه ناساغ بوو نەیتوانی وتار بخوێنێتەوە مامۆستا عباس لە جیاتی ئەو خوێندویەتیەوە ، سوپاس بۆخوا ئێستا باری ته‌ندروستی مامۆستا (مەلا قادر) باشه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ی خۆی و ئەم جومعەیە خۆی وتاری خوێندەوە، بۆیە هیچ فه‌رمانێك بۆ هیچ كه‌سێك ده‌رنه‌كراوه كه له وتار دووربخرێته‌وه.
بەرێوەبەرایەتی گشتی
ئەوقافی گەرمیان
٣٠⁄٩⁄٢٠٢٢
وەڵام بدەوه