Kurdistan Press - دابەشكردنی زەوی ، جموجۆڵێكی لە بازاڕی زەوی دروست کردووە دابەشكردنی زەوی ، جموجۆڵێكی لە بازاڕی زەوی دروست کردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دابەشكردنی زەوی ، جموجۆڵێكی لە بازاڕی زەوی دروست کردووە

خاوەن كۆمپانیایەكی بەناوبانگی كڕینی و فرۆشتنی خانووبەرە، باس لەوە دەكات كە لەگەڵ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، جموجۆڵێكی گەورەی ئابووری لە بازاڕی زەویوزار دروست بووە.
حاجی سەلام فەقێ كەریم، خاوەنی كۆمپانیای حاجی سەلام بۆ كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە، كە زیاتر لە ٣٠ لقیان تەنیا لە شاری هەولێر هەیە، بۆ ڕایگەیاند ، دابەشكردنی زەوی لەم كابینەیە، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بازاڕی زەویوزار هەبووە و دەڵێت: ”زۆر بە ئەرێنی لەسەر بازاڕ شكایەوە، جموجۆڵێكی گەورەی ئابووریی دروست كرد، حكوومەت كارێكی زۆر باشی كرد كە ئەو زەوییانەی دابەش كرد، بووژانەوەیەكی ئابووری و جووڵەیەكی باشی دروست كرد.“
خاوەنی ئەو كۆمپانیایە، ئەوەشی روون كردەوە، بە دابەشكردنی زەوییەكان لەم كابینەیە، كاریگەریی لەسەر ئابووریی تاكەكانیش هەبووە، بووەتە هۆی بووژانەوەی ئەو كەرتە و ئابووریی فەرمانبەرەكانیش، ”كابرا مووچەی وەرنەگرتووە و كەمە، كە زەوییەكی وەرگرتووە، لە داهاتوودا بە دەفتەرێك بۆ دەفتەرونیوێك یان زیاتر دەیفرۆشێت، پێداویستییەكانی خۆی پێ بەدەست دەهێنێت، پارەی دەكەوێتە دەست، پارە دەكەوێتە بازاڕ، جووڵەیەكی ئیجابی دروست دەبێت، ئێستاش دروست بووە.“
ئەوەشی خستە روو كە ئەگەر ئەو زەوییانە، خزمەتگوزاریی ئاویان بۆ بچێت، ئەوا زووتر ئاوەدان دەبنەوە و نرخیشیان زۆر بەرز دەبێتەوە. دەشڵێت: ”ئاوەكە لە كارەبا گرنگترە، چونكە ئێستا خەڵك وزەی خۆر بۆ كارەبا بەكار دەهێنێت و منەتی بە كارەبا نییە، بەڵام كە ئاو هەبێت، ئاوەدانی دروست دەبێت، تەنانەت شوێنەكە چەند دووریش بێت، جگە لەوەش نرخیشیان زۆر بەرز دەبێتەوە لە داهاتوو، ئێستا سەیر کە پڕۆژەی (ئا .. )، خانوو لە ٢٥ دەفتەر كەمتر نییە، زەوییەكانی پشت ئەو پڕۆژەیە دابەش کراون، كەواتە وەك یەكن، تەنیا بە چوونی خزمەتگوزاری، نرخیان زۆر بەرز دەبێتەوە، كە ئێستا بە چوار بۆ پێنج دەفتەرە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه