دەنگۆی وەرگرتنی یەك ملیۆن دینار بۆ تاپۆكردنی زەوی فەرمانبەران هەیە، سەرۆكی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، مامەڵە بۆ تۆماركردنی زەوییەكان دەستی پێ كردووە و پارەش لە فەرمانبەران وەرناگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئاب، كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، رایگەیاند، بۆ بەناوكردنی زەوی فەرمانبەران ئێستە مامەڵەكان دەستی پێ كردووە.
زیاتر گوتی، بۆ تۆماركردنی ئەو زەوییانە لەسەر ناوی فەرمانبەران، هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت.
باسی لەوەش كرد، بەمنزیكانە قۆناغێكی تری دابەشكردنی زەوی دەست پێ دەكات و ئێستە سەرقاڵی ئامادەكارین.
لەبارەی دابەشكردنی كارت یان كردنیان بە كارت بۆ ئەو زەوییانەی دابەش كراون رای گەیاند، چیتر كارت دابەش ناكەین، كار لەسەر ئەوە دەكەین وێنەی تۆماریان بۆ دەكرێت و راستەوخۆ بەناوی فەرمانبەر دەكرێت.
روونی كردەوە، ئەزموونمان هەیە و نامانەوێت ئەوەی پێشتر هەبوو ئێستە دووبارە ببێتەوە، چونكە پێشتر كارت كێشەی كۆمەڵایەتیی دروست كردووە.
27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.
هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات
11رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گیراوەکانی شەڕی لالەزار حاڵیان خرابە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ واژۆی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
لەسەر سنوور شەڕ ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
کازمی لە عێراق بەهێزترە
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ بە تەواوی بەرزبوویەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی حەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه