کەمێک پێش ئێستا ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند : هێزێکی کۆماندۆ چووەتە سەر ماڵەکەم لە گوندی کەلکان، دەرگایان شکاندووە و خەریکی شکاندنی پەنجەرە و دیوارن، ناو ماڵەکەم دەدزن.
هانا چۆمانی رۆژنامەنووس دەڵێت، ئێستا ماڵەكەی ئاراس شێخ جەنگی لە گوندی كەلكانی كۆیە، لەلایەن گرووپێكی چەكداری كۆماندۆوە دەستی بەسەردا گیرا و تاڵان كرا.
ئەوە لە كاتێكدایە لە 21ـی ئابیش هێرش كرایە سەر لالەزار و جگە لە كوشـ.ـتنی دەیان هاووڵاتی و دەستگیرکردنی لاهور و براکانی و چەندین کەسی دیکەی، زیانی دەیان ملیۆن دۆلار بەو شوێنە گەیەنرا.
وەڵام بدەوه