Kurdistan Press - فەرماندەیەک ، یەکەى 80 دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە فەرماندەیەک ، یەکەى 80 دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرماندەیەک ، یەکەى 80 دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

فەرماندەیەکی یەکەی ھەشتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، یەکەی ھەشتا لەگەڵ ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەیە و دەچێتە سەر وەزارەت،. دەشڵێت، خەریکی دروستکردنی فیرقەیەکی سەربازیین لە ھەولێر و چەند فیرقەیەکی دیکەش دروست دەکرێن.

لیوا تەیب قادر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکەی ٨٠ی ھێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەکەی ھەشتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بڕیاری داوە بچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئێمە سەتاسەت لەگەڵ چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانین، وەک قۆناغی یەکەم ھەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەستی پێ کردووە و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا فیرقەیەکی سەربازی لە سنووری ھەولێر دروست بکرێت و دواتر چەند فیرقەیەکی دیکە دروست دەکرێن و ھەموویان دەچنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.''

پەیوەست بە مەشق و ڕاھێنان فەرماندەکەی پێشمەرگە گوتی: "بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام خۆڵی مەشق و ڕاھێنان بۆ پێشمەرگە دەکەینەوە و تا ئێستا ١٠ خۆڵی مەشق و ڕاھێنان کراونەتەوە و لە مانگی داھاتووش خۆڵی نوێی مەشق و ڕاھێنان دەکرێنەوە.''

لیوا تەیب ڕوونی کردەوە: "بەپێی پلانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی ڕێکخستنەوەدا ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی چوونەتە تەمەنەوە بەپێی یاسا خانەنشین دەکرێن و ئەوانەیشی توانای سەربازییان ماوە بەردەوام دەبن لە خزمەت و خۆڵی مەشق و ڕاھێنانیان بۆ دەکرێتەوە، تا ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن لەشکرێکی یەکگرتوو بەپێی ستانداردی جیھانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا