Kurdistan Press - پلانی تیرۆرکردنی بافڵ دانرابوو پلانی تیرۆرکردنی بافڵ دانرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلانی تیرۆرکردنی بافڵ دانرابوو

پلانی تیرۆركردنی باڤڵ تاڵەبانی لە ١٩  مانگ 

نهێنیە گەورەكە بوو

سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا  زانیاری ورد لەبارەی پلانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵەبانی،سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرا دەكات و دەڵێت هەڵكوتانە سەر لالەزار بەشێوەیەكی كتوپڕ پەیوەندی بە ئاشكرابوونی پلانەكە و دەسكەوتنی بەڵگەوە هەبووە.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە پلانێكی ورد و مەترسیدار دانرابوو كە لەڕۆژی ١٩ ی ئەم  مانگە لەناو دەباشاندا لە ڕێگەی درۆنەوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بكرێت،بەڵام هێزە ئەمنیەكان پێشوەختە بە پلانەكەیان زانیوە  و ڕۆژی ١٨ مانگ چەند كەسێكیان دەستگیركردووە كە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و ناوی چەندین كەسیان بردووە كە بەژداربوون لە پیلانەكەدا.

 بە پێی ئەو زانیاریانەی ژای یەكێتییە هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی و بەرپرسێكی پێشووی ئەمنی یەكێتی و دەزگایەكی هەواڵگری ناوخۆ و تەنانەت دەوڵەتێكی دراوسێ بەژداربوون لە پیلانەكەدا و لە ئۆپەراسیۆنەكەی دوێنێدا چەندین كەسی دیكە دەستگیركراون كە لەو پیلانەدا تێوەگلاون و ئەگەری هەیە چەندین كەس لەوانە بهێنرێنە سەر شاشە بۆ دانپێدانان، تەنانەت  ئەو مادە یاساییەی بۆ لاهور شێخ جەنگی دیاریكراوە هاوبەشییە  لە تاواندا و بەهۆی تێوەگلانیەتی لەو پیلانەدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد ئەو درۆنانەی بۆ ئەم كارە ئامادەكراوە لە توركیاوە هێنراوون و بەرپرسێكی پێشووی ئەمنی یەكێتی  تەسلمی لاهور شێخ  جەنگی كردووە.

هەروەها ووتی هەڵمەتەكەی ٢٢ی ئاب بۆسەر ماڵی لاهوری شێخ جەنگی پەیوەندی بە ئاشكرابوونی ئەو پرۆسەیەوە هەبووە و دەیان كەس گیراون كە تێوەگلاون لەو كارە

بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو دوو درۆنەی دوێنی بەكارهێنران لە هێرشەكەدا لە نزیك تاوەرەكانی دەباشانەوە هەڵدراون!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه