Kurdistan Press - رێککەوتنی کۆتا خولەک رێککەوتنی کۆتا خولەک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێککەوتنی کۆتا خولەک

رێککەوتنی کۆتا خولەک

فەرماندە دیار و کۆڵەکەی لالەزار چۆن هەڵگەڕایەوە؟

دوای ئەوەی هێزەکانی یەکێتی ناتوانن هێڵی بەرگری بۆ چونە ناو لالەزار بشکێنن، هاوکات نزیکەی ٤ کاتژمێرە شەڕە و خەریکە رۆژ دەبێتەوە، ترسیان هەبوو دۆخەکە بەتەواوی بگۆڕدرێت، خەبەر دەدەنە بافڵ تاڵەبانی و دەڵێن:" ناتوانین بچینە ناو لالەزار بەرگریەکە سەختە و وابێت زۆر دەکێشیت

بافڵ تاڵەبانی و رەفعەت عەبدوڵا پەیوەندی بە (م)و باوکی فەرماندەکە دەکەن، دەڵێن:" ئەگەر کوڕەکەت تەسلیم بێت، بەڵێن بێت پارێزراو دەبێت و قەرەبووی هەمووشتێکی بۆدەکەینەوە، بەشایەدی سەرۆک عەشیرەتی (...)

ئیدی باوکی سعات ٥ پەیوەندی بە فەرماندەکە دەکات و بە دەق پێی دەڵێت( کوڕم لەو شەڕە گەڕانەوە نیە یان دەکوژرێی یان تەسلیم دەبی، ئەوەی یەکەم لەدەستی خۆتە و ئەوەی دووەم من بەرپرسیارم، خۆت تەسلیم بکە و من و (....) دەتپارێزین زەمانەتتکراوە، بەڵام دڵنیابە تۆ و لاهور و پۆلاد دەکوژرێن، چونکە فەرمانەکە دراوە یان تەسلیم بوون یان کوشتنتان، بۆیە رازی دەبێ و دەڵێت: باشە خەبەرتان دەدەمەوە".

نزیک سەعات ٥ و ٤٠ خولەک فەرماندەکە دەچێتە لای کاک لاهور و پۆلاد دەڵێت: هێزەکانی یەکێتی هەروا نزیک دەبنەوە، واباشە دابەشی سێ گروپ ببین و باشتر دەتوانین بەرگری بکەین!

کاک لاهور دەڵێت: من لە دەرگای پێشەوەی لالەزار دەبم، تۆش بڕۆ بۆ دەرگای دواوە، ئێمە بەرگری دەکەین و پۆلادیش با بچێتەوە سەرەوە هێرش بکات بۆ راگرتنی پێشڕەوی هێزەکان ئاوا باشتر دەتوانین بەرگری بکەین 

(ئەوانەی شارەزای هۆتێل لالەزارن دەزانن دەرگاکان کامانەن) 

کاتێ دابەش دەبن فەرماندەکە خۆی و ۷ کەسی دیکە دەچنە دەرگای دواوە نزیک بیست دەقە لەدەرگای دواوە هیچ تەقەیەک ناکرێت، شەڕ دەوستێت لەوێ و ئەوەش گومان دروست دەکات 

کاک لاهور بە یەکێک دەڵێت: بڕۆ بزانە چیە ئایا فەماندە(..) کوژراوە بۆ تەقەنەماوە؟، کەدەچێت چەکدارەکە بەپەلە دەگەڕێتەوە و دەڵێت:" کاک لاهور،! کۆماندۆ و دژە تیرۆر هاتووونەتە ناو لالەزار!

ئەویش دەڵێت:" چۆن ئەی فەماندە (..)؟ دەڵێت: نازانم، تەلەفون بۆ فەرماندەکە دەکات جواب ناداتەوە! دەزانێت کە تەسلیم بووە، راستەوخۆ بە پۆلاد دەڵێت:" وەرەخوارەوە فەرماندە(..) رۆیشت دەڵێت: چۆن؟ چی بووە کوژرا؟ دەڵێت نا تەسلیم بووە"

ئینجا کاک لاهور پەیوەندی بە چەند کەسێک دەکات لەدەرەوە و دەڵێت:" فەرماندە(..) خیانەتی کرد هەڵگەڕایەوە و تەسلیم بوو و بۆیە:" ئێمە خۆمان رادەست دەكەین. با كوڕەكان نەكوژرێن ".

ئینجا لاهور تەلەفون بۆ بافڵ دەکات و دەڵێت:" خەڵک مەکوژن  خۆمان تەسلیم دەکەین، پۆلاد و لاهور بەیەکەوە دەبن، کە هێزەکە دێت، پۆلاد دەیەوێت تەقە لەوەهاب مەجید باقی بکات، بەڵام راستەوخۆ تەقەی لێدەکەن و گولەیەکی لێدەدەن، ئیدی بەمجۆرە دەستگیر دەکرێن

ئینجا دەڵێن لە میدیاکان دواین کەس باسی فەرماندە(..) بکەن، بۆئەوەی خەڵک بڵێت:" فەرماندە(...) تا کۆتا کەس شەڕیکرد و تەسلیم نەبوو، بەڵام ئەوانی دیکە پێش ئەو تەسلیم بوون

هانا چۆمانی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا