كەمێك پێش ئێستا، لاهوور جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل، راگەیاند:لە میدیاكانەوە زانیمان كە فەرمانێك دەرچووە بۆ گرتنی من. هێزێكی زۆر هێندراوەتە - دەورووبەری ماڵەكەم و هێزێكی زۆر لە بازگەكان بڵاوەیان پێ كراوە.
- بە فەرمی لە لایەن هیچ لایەنێكی دادوەرییەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە.
- رێگە نادەن هیچ كەسێك بێتە ماڵەكەی من.
- ئێمە لە ماڵی خۆمان دانیشتووین.
- تەعەدا قەبووڵ ناكەین، بە تایبەتی كە ئێستا شەخسێك خۆی سەپاندووە بەسەر یەكێتیدا و رۆژانە بڕیاری سەیر و سەمەرە دەردەكات و لە جیاتی حكوومەت جووڵە بە هێزەكان دەكات.
- ئەمە تەعەدایە و تەعەدا قەبووڵ ناكەین.
- دەبێ ئەوانە باش بزانن ئێمە خەڵكی تر نین، لە ماڵی خۆمانین و هەر كەسێك تەعەدا بكات خراپی بەسەر دێت.
- ئەمە بە نسبەت منەوە شتێكی نامۆ نییە و چوار ساڵە ئەمە دۆخی ئێمەیە. چۆن دەبێ ئەم هەموو هێزە جووڵەی پێ بكرێت بێ ئەوەی كە حكوومەت فەرمانیان پێ بكات، شەخسێكی حزبی كۆبوونەوەی بە لێژنەی ئەمنی كردووە و فەرمانی پێ كردوون.
- داوا لە خەڵكی سلێمانی و دەوروبەری دەكەم ئارام بگرن، چاوەڕوانین بزانین لە سەعاتەكانی داهاتوو چی روودەدات؟
وەڵام بدەوه