Kurdistan Press - بافڵ تاڵەبانی بە نهێنی لەگەل قەیس خەزعەلی کۆبۆتەوە! بافڵ تاڵەبانی بە نهێنی لەگەل قەیس خەزعەلی کۆبۆتەوە! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بافڵ تاڵەبانی بە نهێنی لەگەل قەیس خەزعەلی کۆبۆتەوە!

چەند سەرچاوەیەک لە بەغداوە ڕایانگەیاند کە پاش نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەمە، بافڵ تاڵە‌بانی سە‌رۆكی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەردانێکی نهێنی گە‌یشتۆتە‌ بە‌غدا و ڕاستەوخۆ بەرەو شوێنی حە‌وانە‌وە‌ی خۆی لە‌ ناوچە‌ی جادرییە‌ی شاری بە‌غدا بەڕێکەوتووە.

دوای گەیشتنی، ڕاستەوخۆ پێشوازیی لە قەیس خەزعەلی ئە‌مینداری گشتی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق كردووە.

شایانی باسە ئەم سەردانەی بافل تاڵەبانی بۆ بە‌غدا جیاواز لە جارەکانی دیکە زۆر بە نھێنی بووە و هەموو ڕێوشوێنێکی بە نهێنی هێشتنەوەی سەردانەکە زۆر بە توندی گیراوەتە بەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه