Kurdistan Press - لە پارتییەوە بۆ سەرجەم حزب و سەرکردەکان لە پارتییەوە بۆ سەرجەم حزب و سەرکردەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە پارتییەوە بۆ سەرجەم حزب و سەرکردەکان

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بە ناوی سەرۆک (مەسعود بارزانی) و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پیزانینمان ئاراستەی هێژایان سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و  میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لە بیروەری (١٦ـی ئاب) و حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە پەیام و برووسکە و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون، پەیام و پیرۆزباییەکانتان، جێگای ڕێز و پێزانینیمانە و گیانی کارکردنی پێکەوەییمان زیاتر دەکات. 

پەیامەکانی ئێوەی هێژا، بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین. 

جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەک هەر سەرکەوتوو بن.. 

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ـی ئابی ٢٠٢٥

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا