Kurdistan Press - ئەمڕۆ لە زیاتر لە 10 شار لە دژی ئێران لۆڕەكانیش دەڕژێنە سەر شەقامەكان ئەمڕۆ لە زیاتر لە 10 شار لە دژی ئێران لۆڕەكانیش دەڕژێنە سەر شەقامەكان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ لە زیاتر لە 10 شار لە دژی ئێران لۆڕەكانیش دەڕژێنە سەر شەقامەكان

لۆڕەكان كە بەشێكی زۆری كوردانی رۆژهەڵات پێك دەهێنن و لە ئێران بە ئیلی بەختیاری دەناسرێن و چەندین عەشیرەتی گەورە لەخۆ دەگرێن، راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردووەتەوە و بە فەرمی رایانگەیاندووە كە لە ئەمڕۆ بەدواوە بە فەرمی لە دژی رژیمی ئێران دەست بە خۆپیشاندانی سەرانسەری دەكەن.
لەو راگەیەنراوەدا كە هەر یەك لە عەشیرەتەكانی حەفت لنگ، چهار لنگ، بابادی، بهداروند، محمود ساڵح، میم وند، زلكی، كیان راس، موگویی لەسەری ئیمزایان كردووە، ئاماژە بەوە كراوە كە كات كاتی ئەوەیە كە لە دژی زڵم و سەركۆتكارییەكانی رژیمی ئێران، دەستی برایەتی بۆ خەڵكی ئێران درێژ بكەین و شان بە شانی خەڵكی ئێران لە دژی رژیم دەست بە خۆپیشاندانی سەرانسەری بكەین.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوە هاوبەشەكەدا جەخت لەوە كراوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتژمێر 6ی ئێوارەیەوە هەمووی بەختیارییەكان لە كرماشان، ئیزە، مەسجد سلێمان، لالی، ئەندیكا، ئەهواز و هەموو ئەو شارانەی كە بەختیارییەكان تێیایاندا دەژین دەست بە خۆپیشاندان لە دژی رژیمی ئێران دەكرێت.
بەختیارییەكان هەروەها داوایان لە خەڵكی دیكەی ئێران كردووە كە دەست بدەنە دەستی یەكتر و شان بە شانی یەكتر لە دژی رژیم سەرهەڵدانی جەماوەری خۆیانیان پەرە پێ بدەن و تا هەڵوەشاندنەوەی رژێم كۆڵانەكان چۆڵ نەكەن.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە بەختیارییەكان لە مێژووی ئێراندا لە رووی سیاسی، سەربازی و كۆمەڵایەتییەوە خاوەن رۆل وپێگەیەكی گرنگن و لە كرماشان تا ئەهواز لە ژێر كۆنترۆڵ و كاریگەری ئەواندایە، هەر بۆیە هەڵسانی بەختیارییەكان بە مانای لە دەست دەرچوونی بەشی باشووری رۆژئاوای ئێرانە لە دەستی رژیمی ئێران.
ئەردەلان گۆران

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه