خێزانی کوژراەرکان پێشوازی لە سوڵع دەکەین، تەنها یەک داواکاریمان هەیە ئەویش لە سێدارەدانی بکوژەکەیە، سوپاسی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە زۆر بە بەباشی پێشوازی لە ئێمە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی هەرسێ خێزانەکەی ڕووداوی کوژرانی بەنزینخانەکەی هەولێر، هەردوو بنەماڵەی کوژراو سوڵحی عەشایەریان کرد لەگەڵ خێزانه بکوژ، هەردوو خێزانی کوژراوەکان بە ڕەچەڵەک عەرەبن و خێزانی بکوژ کورد.
لە کاتی سوڵحەکە هەردوو باوکی کوژراوەکە قسەیان کرد گووتیان: پێشوازی لەم شاندە دەکەین کە تا ئێرە هاتوون و پەیامی برایەتیان پێیە، ئەمە مانای وایە هەموومان هی ئەم نیشتیمانەین و بەیەکەوە دەژین، ئێمە سوڵحمان کرد و تەنها داواکاریمان ئەوەیە بکوژەکە لە سێدارەبدرێت، هیچ داواکاری ترمان نییە.
مامی یەکێک لە کوژراوەکان بەناوی، عەبدوڵڵا عەدنان لەکاتی سوڵحەکە قسەه بۆ میدیاکان کرد گووتی: ئێمە هەڵوێستی کوردستان لەبیر ناکەین و چاکەی ئەوان لامان دیارە، ئێوە دەرگاتان بۆ هەموو ئاوارەکانی ئێمە کردووەتەوە و ئەمەش هەرگیز لەیاد ناکرێت، هەڵوێستە باشەکەی سەرکردەکانی کورد لە بەرامبەر ئێمە باش بوو و جێگای شانازییە، مامی بکوژ لە کۆتایی قسەکانی گووتیشی: مادام ئەم کەیسە لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانییە کەواتە لە دەستێکی ئەمن دایە.
دوو هەفتە لەمەوبەر لە بەنزینخانەیەکی هەولێر، دوو گەنجی بە ڕەگەز عەرەب لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکە کوژران و کەسێکی دیکەش کە کرێکارێکی کورد بوو کوژرا، ئەمڕۆ هەردوو خێزانە عەرەبەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی سوڵحی عەشایەریان کرد.
وەڵام بدەوه