Kurdistan Press - هەولێر سەنتەری ئابووری و بازرگانی تەواوی عێراقە هەولێر سەنتەری ئابووری و بازرگانی تەواوی عێراقە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەولێر سەنتەری ئابووری و بازرگانی تەواوی عێراقە

بەرپرسێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاشكرای دەكات، مانگی داهاتوو شاندێكی بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا دێنە هەولێر.

کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر راگەیاند: "بڕیاردراوە ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئەمریكا و بازرگانان و پیاوانی كاری ئەمریكی لە مانگی داهاتوودا سەردانی هەولێر بكەن، ئەم شاندەش لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان دەبێت".

ئاماژەی بەوەش دا: "سەرەتای ئەم مانگە سەرۆکی نوێی یەکەی ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانیان كردین و ئەوەیان پێ راگەیاندین كە لە مانگی داهاتوودا، شاندەكەی بازرگان و کۆمپانیاکانی ئەمریکا، سەردانی شاری هەولێر دەکەن، چونكە ئەوان پێیانوایە هەولێر سەنتەری ئابووری و بازرگانی تەواوی عێراقە".

کامەران سەڵاح باجگر، ئەوەشی خستە ڕوو: "دەخوازین پەیوەندی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر بێت و کۆمپانیا و وەبەرهێنەری زیاتری ئەمریکا بێنە هەرێمی کوردستان و شاندەكانی ئێمەش لە پێشانگا و چالاكییە بازرگانییەكانی ئەمریكا زیاتر بن".

بەپێی ئاماری تۆماری كۆمپانیاكانی وەزارەتی بازرگانی، 178 كۆمپانیای ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا