Kurdistan Press - | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستتان رای دەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزارەت دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەكرێت، بۆ ئەمساڵی خوێندن جلوبەرگی قوتابیان ناگۆڕێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئاب، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، تا ئێستە رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەكراوە، هەر كاتێك ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی ئەنجامدا و ساڵنامەی خوێندن دانرا ئەو كاتە بڕیار لەسەر دیاریكردنی دەستپێكردنەوەی یەكەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەكرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن جلوبەرگی قوتابیان هەمان جلوبەرگی ساڵی پار دەبێت. بەڵام بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 جلوبەرگی قوتابیان دەگۆڕێت و بۆ ئەو كاتە دیزاین و رەنگەكەی بڵاو دەكرێتەوە.

لە بارەی خانەنشینبوونی مامۆستایان و دروستبوونی گرفت بۆ ناوەندەكانی خوێندن. ئالان حەمەسەعید ئەوەی راگەیاند، لیژنەی میلاكاتی وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی رێكخستنەوەی میلاكاتی مامۆستایانن.

دەشڵێت، لە 1ـی 1ـی 2025ەوە تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار و 500 مامۆستا خانەشینبوون، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان سەرقاڵی رێكخستنەوەی میلاكاتی خۆیانن و بۆ ئەو بابەتە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه