سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، رایگەیاند، هەرچەندە ئەمڕۆ پشوو بوو، بەڵام لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوامین لە ئەركەكانمان.
زیاتر گوتی، ئەمڕۆ بەمەبەستی بەچاپگەیاندنی لیستی بەشەئاردی نوێ، فەرمانبەران لە دەوام بوون، هەروەها تۆماركردنی فۆرمی ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانیان كردبوو، بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گیروگرفتانەی لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك بۆیان دروست بووبوو، توانیمان لە ڕێگەی فۆرمێكەوە كە هاووڵاتییان پێشكەشیان دەكرد، كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەین.
هاوكات وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، بۆ ئەم مانگە پێویستیان بە زیاتر لە حەوت ملیۆن كیسە ئارد هەیە، تا ئاردی تەواو بۆ هاووڵاتییانی سوودمەند بۆ بەشەخۆراك دابین بكەن.
وەڵام بدەوه