Kurdistan Press - بانکی نیشتمانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت دەدات بانکی نیشتمانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی نیشتمانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت دەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران رای گەیاند: حكوومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بانكێكی بازرگانیی بەناوی "نیشتمان" دابمەزرێنێت وەك بانكێكی حكوومی. دەشڵێت بە كردنەوەی ئەو بانكە، دەتوانێت قەرز و پێشینە بدات بە هاووڵاتییان.

د. نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەمیدیای حزبەكەی راگەیاند: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت مووچەخۆران، هاوشێوەی خەڵكی ناوچەكانی تری عێراق سوود لە هەموو ئەو قەرز و پێشینانە وەربگرن، كە لە ماوەی رابردوودا بەسوودێكی كەم بە هاووڵاتییان دراوە.

گوتیشی: یەكێك لەو شێوازانەی هەوڵی بۆ دراوە، كردنەوەی لقی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەینە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان. راشی گەیاند: بە كردنەوەی لقی ئەو دوو بانكە و بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، مووچەخۆران دەتوانن داوای قەرز و پێشینەكان بكەن، ئەویش بۆ دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی كارەبا بە وزەی خۆر و كڕینی ئۆتۆمبێل. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرانبەر بانكەكانی رافیدەین و رەشید، حكوومەتی هەرێم خۆی لە هەوڵدایە بانكێكی بازرگانیی بەناوی (نیشتمان) دابمەزرێنێت وەك بانكێكی حكوومی، بە كردنەوەی ئەو بانكە كە ئێستە لە قۆناغی ئامادەكاریدایە، هاوشێوەی بانكە بازرگانییە فیدراڵییەكان دەتوانێت قەرز و پێشینە بدات بە هاووڵاتییان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا