Kurdistan Press - ژمارەیەکی نەناسراو فێڵتان لێ دەکات ژمارەیەکی نەناسراو فێڵتان لێ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەکی نەناسراو فێڵتان لێ دەکات

ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی پەیوەندیی بە خەڵکەوە دەکات، لەمبارەیەوەش وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هۆشداری دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی 8ی 2025، لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە: "ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێریی كۆمەڵایەتیی وەزارەتمانەوە پەیوەندیی بە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی."

دەشڵێت: "کەسەکە داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت و دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندیی بەو خانەوادانە دەكات و داوای كارتی مۆبایل و تحویلكردنی دەكات، كە بەداخەوە ژمارەیەك هاووڵاتی زەرەرمەندیی ئەم فێڵكردنە بوونە."

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی جەخت لەوە دەکاتەوە، كە بە هەموولایەكی ڕادەگەیەنن كە "وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نییە و ئەمە بەشێكە لە فێڵكردن و وەزارەتمان لەكاتی پێویست لە ڕێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی بڵاو دەكاتەوە، بەرامبەر بەم فێلكردنەی ئەم گرووپانەش ڕێكاری یاسایی دەگرینە بەر."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا