وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا. هەفتەی داهاتوو دەست ەب دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وابڕیارە سەرەتا هەفتەی داهاتوو، هەموو شتێ لەنێوان هەولێر و بەغدا تەواو بێ و دەست بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکرێت و موچە بێت و دابەش بکرێت. سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەکیش دەبێ ١٢٠ ملیار دینارمان ئامادەکردووە بۆ بەغدا و هەرکات داوای بکەن رادەستی بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێری دەکەین.
دەربارەی ئەوەی چاوەڕێی چی دەکەن و بۆچی ڕادەستی ناکەن، سەرچاوەکەی دارایی وتی، هەندێ وردە کێشەی بچوک ماوە لەسەر نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا، پشت بەخوا هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەوەش چارەسەر دەبێ و لەهەفتەی داهاتوودا ئومێدی تەواومان هەیە موچە بێت و بەردەوام بێ هەتا کۆتایی ساڵ.
وەڵام بدەوه