بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ ئێوارە تيمی ژێرئاوی خەبات لە دەربەندی گۆمەسپان دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی (عەبدولرەحمان ئەحمەد سەعید) تەمەن ۲٥ ساڵ و (عەبدوڵا سەدرەدین رەشید) تەمەن ۱٠ ساڵی لە خنکان ڕزگار کرد کە بۆ مەبەستی گەشتکردن هاتبوونە بەنداوی گۆمەسپان.
دەشڵێ: وەکوو بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر، داوا لە هاووڵاتيیان دەکەين لەو شوێنانەی مەترسیی هەيە و قەدەغەکراوە، مەلە نەکەن.
وەڵام بدەوه