Kurdistan Press - شاندی هەرێم گەڕانەوە شاندی هەرێم گەڕانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی هەرێم گەڕانەوە

شاندی هەرێمی کوردستان بە هەواڵت خۆش گەڕانەوە.  بەپێی زانیارییەکان شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمرۆ گەڕانەوە بۆ هەولێر، لەسەر بەشێکی زۆر لە بابەتەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتوون و هەندێک پرسی کەمی ماوە ڕێکنەکەوتوون لەسەری. هەر بەپێی زانیارییەکان، حكومەتی هەرێم رەزامەندی داوە بۆ مانگی حوزەیرانیش 120 ملیار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات، بەڵام بۆ مانگەكانی داهاتوو ناتوانن ئەو پارەیە بنێرن، بۆ داهاتی ناوخۆش هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامن كە ئایا چی دەبێتە داهاتی ناوخۆ، بۆ ئەوەش جیاوازی لەنێوان شاندی هەرێم و بەغداد هەیە.

بڕیارە تا ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت.

رۆژی یەک شەممە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە، بەهۆی مەراسیمی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەی ئەنجومەنى وەزیران پێشخراوە، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە باس لە راپۆرتی لیژنەکان بکرێت و بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی شەش دەدرێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه