ئەمڕۆ خۆپێساندان بەهۆی کەمی ئاو دەکرێت. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دووی ئاب، هاووڵاتییانی گەڕەكی هەوارەبەرزە و چەندان گەڕەكی تر، دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپێشاندان بكەن. لەم هاوینەدا سلێمانی رووبەڕووی كەمیی ئاو بووەتەوە، ئەوەیش هۆكاری سەرەكی بووە كە خەڵكی شارەكە لە دۆخێكی ناخۆشدا بن، جیا لەوەیش بەهۆی كۆنیی هێڵی گواستنەوەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی، كێشەكە زیاتر بووە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دژی نەبوونی ئاو، دانیشتووان چەندان گەڕەك و لە ناویاندا گەڕەكی هەوارەبەرزە خۆپێشاندان بكەن. لەلایەكی ترەوە ئامانج جەلال گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە میدیای شارەكەی گوتووە، پێشتر 50%ـی دانیشتووانی شاری سلێمانی لە رێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاویان بۆ دابین دەكرا، بەڵام ئێستە پڕۆژەكە تەنیا بۆ 10 - 15%ـی دابین دەكات. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سلێمانی، هۆكاری كەمبوونەوەی ئاوی سەرچنار، بۆ كەمیی بارانبارین و وشكەساڵی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمیی ئاوی پڕۆژەی سەرچنار، پشت بە هەردوو هێڵی یەك و دووی دوكان دەبەستن و لەو پڕۆژانەوە ئاو بۆ هاونیشتمانییان دابین دەكەن.

Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه