جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی مووچە هەیە و ئەگەر بڕیار بدرێت، ئەوا دەنێردرێت.
ئەمڕۆ شەموو دووی ئاب، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئێستە حكوومەتی عێراق و ئێمەش ناوی ئەو گرووپانەمان لایە كە كێڵگە نەوتییەكانیان كردە ئامانج.
زیاتر گوتی، تەنانەت ئەوەش دەزانین ئەو درۆنانە لە كوێ هەڵدراون و چۆن ئاراستە كراون، بۆیە ئەوەی ماوە دەبێت عێراق بڕیار بدات.
باسی لەوەش كرد، بۆ مووچەیش ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك هەیە، هەروەها سبەیش ئەگەر هەیە كۆبوونەوەیەكی تر هەبێت و بڕیار لەسەر ناردنی پارەی كوردستان بدرێت.
روونی كردەوە، ئێستە عێراق دەزانێت هەرێمی كوردستان توانای هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان چەندە، بۆیە لە داهاتوودا رێژەكە بەرز دەكرێتەوە، دەبێت ئەوەش بزانرێت هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەیی هەیە.
دەشڵێت، هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەییەكی هەیە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بە رادەستكردنی بڕی 120 ملیار دینارەكەش.
وەڵام بدەوه