ئەمڕۆ شەموو دووی ئاب، سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، رایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆری بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق؛ كاتی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراكی هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان درێژ كرایەوە.
زیاتر گوتی، ماوەی درێژكردنەوەكە تا كۆتایی ئەم مانگە دەبێت و لە 31ـی ئاب كۆتایی دێت.
وەڵام بدەوه