نووسراوێکە دەرچوو لێخۆشبوونی 100% لە پارەیەکی زۆر دەرچوو.
خەرجی و کرێی خوێندنی خوێندکاران و قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە ئەستۆی زانکۆکانە
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە(١٤١٩٣) کە لەبەرواری (٢٠٢٥/٧/٣٠) دەرچوە و ئاراستەی سەرجەم زانکۆکان کراوە جەخت دەکاتەوە کە خوێندکاران و قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی هەرێم کەلەسەر کورسی ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکانی دەرەوەی هەرێم وەرگیراون جۆری خوێندنەکەیان بە خۆرایەوە و تێچوو و کرێی خوێندنیان لە ئەستۆی زانکۆکانە.
بەپێی رێنمای ژمارە (١١ )ساڵی (٢٠٢٣ )کە دەبێتە ھەمواری پێنجەمی رێنمایی ژمارە (٣) ساڵی (٢٠٢٢ )تایبەت بە پێشکەشکردنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کە بەرواری (٢٠٢٣/١٠/١١ )دەرچوە و واژۆی ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە لە برگەی (ج) دا هاتوە کە جۆری کورسیەکەیان بە خۆرایی دەبێت.
واتا (کرێی خوێندن و پاداشتی سەرپەرشتیار وئەندامانی لیژنەی مناقەشە)ی خوێندکاران و قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کە لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێم دەخوێنن لە ئەستۆی زانکۆیە.
وەڵام بدەوه