لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، بڕیار درا بە چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا لە دەوروبەری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها دابەشكردنی كارەبا بەشێوەیەكی یەكسان و بەبێ جیاوازی بەسەر گوند و شارۆكە و شارەدێیەكاندا.
بەگوێرەی راگەیەنراوی پارێزگار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەكیان لەبارەی رەوشی كارەبای گوندەكان رێكخست.
لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر پێداگریی لەسەر خێرا چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی كارەبای لە دەوروبەری شاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد و كۆنترۆڵی دابەشكردنی كارەبای هەولێریشی ڕاسپارد، ئەو بڕە كارەبایەی كە هەیە، بەشێوەیەكی یەكسان و بەبێ جیاوازی بەسەر گوند و قەزا و شارەدێكانی دەوروبەری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەش بكرێت.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، پارێزگاری هەولێر دووپاتی لەسەر پێویستیی چارەسەری كەموكورتییەكانی كارەبا بەشێوەیەكی خێرا و زانستی و بنەڕەتی و رێگەگرتن لە زیادبەكارهێنانی كارەبا لە سنووری پارێزگای هەولێر كردەوە، كە هۆكارێكە بۆ هەڵكشانی پێوانەیی خواست و كەوتنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر وێستگە و تۆڕەكانی كارەبا، تا بتوانرێت بە شێوەیەكی یەكسان ئەو بڕە كارەبایەی كە بەردەستە و ئەوەشی دەگەڕێتەوە ناو تۆڕی كارەبا، دابەش بكرێت.
باس لەوەیش كرا كە سەنتەری شاری هەولێر لە دۆخێكی باشی كارەبادایە و كارەباكەی بووەتە 24 سەعاتی، كە پڕۆژەی ڕووناكی بە خێرای بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەكرێت تا مانگی 10 و 11 ئەمساڵ، تەواوی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوودمەندبن لە كارەبای 24 سەعاتی و پڕۆژەكە بگاتە هەموو ماڵێك.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ هێرشی ئەم وڵاتەمان کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا و چین ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
مەرجەكانی راگرتنی جەنگی غەزە ئاشكرا کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ فڕی
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ لە بارەی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی گرنک کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه