Kurdistan Press - بەشەخۆراکی هەزاران کەس دەبرێت بەشەخۆراکی هەزاران کەس دەبرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشەخۆراکی هەزاران کەس دەبرێت

بەڕێوەبەری پسولەی خۆراكی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تەنها دوو رۆژ كات ماوە بۆ ئەو كەسانەی كە تائێستا فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراكیان پڕنەكردوەتەوە، بەڕ‌‌ێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانیش دەڵێت:” داوای درێژكردنەوەی وادەكەمان كردوە، چونكە ژمارەیەكی زۆر خەڵك تائێستا فۆڕمەكەیان پڕنەكردوەتەوە”

ئاراس محەمەد بەڕ‌‌ێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی  ڕایگەیاند: لەسەرەتای دەستكردن بە پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی تا ئێستا تەنها لە%79 ی هاووڵاتیان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە و چوونەتە ناو سیستەمەكەوە، كە دەكاتە ملیۆنێك و 552 و هەزار و625 كەس، هاوكات تا ئێستا لە%21 هاووڵاتیان ماون لەو سیستەمە خۆیان تۆمار بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕ‌یارە دوو سبەی هەینی 1/8 كۆتا وادەبێت بۆپڕ‌كردنەوەی فۆڕ‌می ئەلكترۆنی خۆراك، بەڵام ئێمە داوای درێژكردنەوەی ماوەكەمان لەبەغدا كردووە، چونكە تائێستا ژمارەیەكی زۆر خێزان فۆڕمە ئەلكترۆنییەكەیان پڕنەكردوەتەوە.

بەڕ‌‌ێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر جارێكی دیكە ودەكە درێژنەكرێتەوە ئەوا لە قۆناغی دووەمدا خزمەتگوزاری پڕ‌كردنەوەی فۆڕ‌م و زیادكردن و كەمكردنەوەی ئەندامانی خێزان بە بڕ‌ێك پارە ئەنجامدەدرێت و بێبەرمبەر نامێنێت، هاوكات ئەگەر هەر خێزانێك فۆڕ‌می ئەلكترۆنی خۆراكی پڕ‌نەكردبێتەوە و سیستمەكە راگیرا، بێگومان بەشەخۆراكی مانگانەی دەوەستێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتییان دەكەم بەزووترین كات خۆیان تۆماربكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه