لە کەرکووک مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی، لەکەرکوک بڵاوی کردەوە: "سەرجەم کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە سبەی سێشەممە 29/7/2025، کاتژمێرنۆ سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست."
ئاماژە بەوە دراوە، ئەگەر بەڕێوەبەر مووچەکانیان وەربگرێت دەبێ کۆپی کارتی نیشتمانی خۆی بهێنێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، مامۆستای گرێبەستی قوتابخانە بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەبێ نووسراوی سەرپشک (تخویل)ی قوتابخانەو کۆپی کارتی نیشتمانی خۆی بهێنێت.
لە کەرکووک ژمارەیەکی زۆری مامۆستای گرێبەست دامەزراون و لەسەر داهاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان دابین دەکرێت.
وەڵام بدەوه