Kurdistan Press - بای شەماڵ دەستپێدەکاتەوە بای شەماڵ دەستپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بای شەماڵ دەستپێدەکاتەوە

بای شەماڵ دەستپێدەکاتەوەو شەپۆلی گەرمای بەهێزیش لەکۆتایە کانی مانگو بەولاوە بۆ ماوەیه ک دەکشێتەوە :

پێشبینی دەکرێت لە مڕۆ دووشەمەوە بای شەماڵ لەئاڕاسته ی خۆرئاوای ناوچەکانمانەوە هەڵبکاتەوە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ دوانیوەڕۆو بەولاوە بۆ ڕۆژانی داهاتووش ناو به ناو درێژەی دەبێت بەشێک کاتیش خێرایی دەگاتە لوتکە بەتایبەت کۆتایی مانگ بۆ سەرەتاییە کانی مانگ ،

سه بارەت بەو شەپۆلە گەرمایە بەهێزەی نزیکەی هەفتەیە کە ناوچە جیاوازه کانی گرتۆتەوە لە دوای ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەو لەچوارشەمەو بەولاوە دەست بەدابەزینەوە دەکەنەوە پلە کانی گەرماو 3 تا 5 پلەی سیلیزی دادەبەزن ،  بەتایبەت کۆتایی مانگو سەرەتایه کانی مانگ ئەم شەپۆلە گەرما بەهێزە  بەڕووی ناوچەکەدا دەکشێتەوە پلە کانی گەرما دێتەوە ئاستێکی ئاسایی ساڵانە لەکاتێکا ئەم ماوەیە 4 تا 6 پلە پلەکانی گەرما لەسەروی ئاستی ئاسایە کانەوە بوو ،

وە لە بەرئەوەی ئاڕاستەی با دەگۆرێتەوە بۆ خۆرئاوا لە و چەند ڕۆژەی داهاتوو ئەگەری هاتنەوەی خۆڵبارین هەیە بەکاریگەری لاوازو مام ناوەند وە ئەمرۆش ئەگەر هەیە لەڕوبەری کەم باران هەبێت بەشێوەی کەم و دڵۆپە . 

بیرهێنانەوە/ دوای ئەم دابەزینە کاتیەی کۆتایی مانگو سەرەتایه کانی مانگی هەشت بۆ دواتر دوبارە شەپۆلی گەرمای بەهێزو چالاک دێتەوە ناوچەکە لەگەڵ نزیک بوونەوە باسی دەکەین .

واللە اعلم

#شاڵاوهیدایەت 

28 - 7 - 2025

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه