Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر بەرپرسێکی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر

كەمێك پێش ئێستە بەرپرسێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر، بڕیارە سەردانی ئەو شوێنانە بكات كە درۆنی بۆمبڕێژكراو زیانی پێگەیاندوون.

ئەمڕۆ دووشەم 28ـی تەمووز، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.

سەردانەكەش پێوەستە بە تاوتوێكردنی دوایین دەرئەنجامی ڕاپۆرتی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، خستنەڕووی چارەسەری گونجاو بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان.

لیژنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لە هاوئاهەنگی بەردەوامن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەست پێ بكاتەوە، بەڵام هێرشی درۆنی كارەكانی پەكخستووە.

هەرێمی كوردستان هەموو رێكار و پابەندە یاساییەكانی خۆی بە زیادەوە جێبەجێ‌ كردووە، ئەوەی ماوەتەوە دەبێت عێراق پێیەوە پابەند بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه