Kurdistan Press - ئەو پرۆژانەى لەسنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ئەنجام دەدرێن ئەو پرۆژانەى لەسنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ئەنجام دەدرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو پرۆژانەى لەسنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ئەنجام دەدرێن

دەستپێكردن و تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیەنرا.

ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: لەسەر بووجەی ئیدارەی سۆران جیبەجێ دەكرێن، پڕۆژەكان ئەمانەن:

1. دەستپێكردنی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی فلكەی ئاڵا بۆ فلكەی پێشمەرگە لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

2. دروستکردنی دیواری ڕاگر لە گەڕەکی کۆسرەتان و کردنەوەی  شەقامێکی گرنگ لە گەڕەکی گردمەندیل لە قەزای چۆمان.

3. پڕۆژەی دروستکردنی دوو جۆگەی کراوەی ئاوەڕۆ بە درێژای زیاتر 134مەتر لە قەزای چۆمان.

4. دەستکردن بە پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی گوندی ناوەندە لە سنوری قەزای چۆمان.

5. كۆنکرێتکردنی چەند کۆڵان و گەڕەکێك لە گوندەکانی (وەلزێ، شیناوە، شیوە گوڵان) هاوكات دروستكردنی جۆگەی کراوە، لە سنووری شارەوانی قەسرێ لە قەزای چۆمان.

6.  تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەک لە ناحییەی قەسرێ، دروستکردنی جۆگەی کراوە بەدرێژایی 616 مەتر و کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکان 7 هەزار مەتر چوارگۆشە  لە گوندەکانی (وەسان، وەڵزێ، شیناوە، شیوێ گوڵان و دروستکردنی سەرپۆشی جۆگای کراوە و لەبغکردنی جۆگە.

7. تەواوكردنی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامی سەرەکی گوندی زارگەلی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی باڵەکیان،  لە سنووری ناحییەی دیانا.

8. تەواوبوونی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی فەرماندەیی هەڵگورد لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه