مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاگادار دەكرێنەوە كە لە (هەژماری من) تۆمار كراون، سبەی كارتەكانیان لە بانك پێ دەدرێتەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی خوێندنی کوردی لە كەركووك بڵاوی کردووەتەوە، دەیان مامۆستا و فەرمانبەر ناویان دەرچووە و پێویستە سبەی دووشەممە28ی تەمموز سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی مووچە (هەژماری من).
ئاماژە بەوەش دراوە، تەنیا ئەوانەی کورتەنامەیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەكانی مووچە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن.
جەختیش كراوەتەوە لە كاتی سەردانیكردنی بانكدا دەبێت مووچەخۆران ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەتان پێ بێت:
- ناسنامەی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی
- ژمارەی مۆبایلەکەت (ئەو ژمارەی کە هەژمارە بانکییەکەت لەسەر تۆمار کراوە).
باسی ئەوەش كراوە، هەر كەسێك کارتی بانکی وەرگرتووتەوە پێویست ناکات سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکاتەوە.
وەڵام بدەوه