مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، هێرشە درۆنییەكان هاوكاتە لەگەڵ ئەوە رێككەوتنانەی كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كردوویانە.
ئێستە چاوپێكەوتنی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ كەناڵی "الشرق" پەخش دەكرێت و لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر كێڵگەنەوتییەكانی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، نایەوێت و ناتوانێت لە بری هێرشكارانەوە لەم بارەوە قسە بكات و لێدوان بدات، كە ئاخۆ بۆ چی لەم كاتەدا هێرشە درۆنییەكانیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە!.
هەروەها دەڵێ، بە دڵنیاییەوە هاوكاتە لەگەڵ ئەو ڕێككەوتنانەی هەرێمی كوردستان لە بواری وزەدا لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكاییەكان كردوویەتی و دواتر هەموو ئەوانە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاشكرا دەكرێن.
باسی لەوەیش كردووە كە لەگەڵ هاوپەیمانان لەوبارەیەوە هاوئاهەنگی دەكەن بۆ ئەوەی خۆیان دۆخەكە ببینن، "چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان دەكەن".
هەروەك دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ هاوپەیمانان هاوئاهەنگی دەكەن و زانیاری دەگۆڕینەوە. باسی لەوەیش كردووە كە كوردستان هەمیشە لەناوچەیەكی ئاڵۆزدا پەناگەیەكی ئارام بووە.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان هێمای بۆ ئەوەیش كرد كە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر ئەجێندای حكوومەتی داهاتوو رێككەوتوون.
وەڵام بدەوه