ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانەی کە مووچەی کەمئەندامی وەردەگرن، فۆڕمێک پڕ نەکەنەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت، بەرپرسێکیش ڕوونکردنەوە و بەرچاو ڕوونی دەدات.
رائد ئەنوەر، بەرپرسی هۆبەی کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی کە سوودمەندن لە بەڕێوبەرایەتی و پێشتر مووچەیان هەبووە و فۆڕمی ساڵانەیان بۆ 2025 پڕ نەکردووەتەوە، مەبەستمان فۆڕمی (بەرحەیاتی)ییە، دەبێ فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە."
(بەرحەیاتی) بۆ ئەو کەسانە دەکرێت تاوەكوو بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون.
ئاشکراشی کرد، سەدان کەمئەندام دەبن، گوتیشی: "لای ئێمە 800 کەمئەندام فۆڕمی (بەرحەیاتی)یان پڕ نەکردووەتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەبێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بەپێچەوانەوە مووچەی مانگەکانی داهاتوویان ڕادەگیرێت."
بەرپرسی هۆبەی کەمئەندامان ڕاشیگەیاند، پێداویستییەکان بۆ ئەو مامەڵەیە بریتین لە:
- وێنەیەکی مامەڵەی سوودمەند.
- کۆپیی پێناسی کەمئەندامی.
- کۆپیی کارتی نیشتمانیی سوودمەند.
- هەرکەسێک (وەصی) یان (قیومی) یان (وکیل)ی کەمئەندامێکە، بەڵگەی پێویستی خۆی و کەمئەندامەکەی پێ بێت.
رائد ئەنوەر، ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو کەمئەندامانەی فەرمانبەرن و هاوکارییەکانیان وەک دەرماڵە بۆ بەستراوە، پێویست ناکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم سەردان بکەن.
وەڵام بدەوه