ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کچ و کوڕی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پێشینەی ھاوسەرگیری دەرکرد کە پێشتر لەڕێگەی بانکەکانەوە لێی سوودمەند بوونە.
لەوبارەیەوە ئاراز فەتحوڵڵا عارف، بەڕێوەبەر
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی کەسوکاری شەهیدان و ئانفالکراوان و زیندانییانی سیاسی و لە خەمخۆری رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بریاری لێخۆشبوونی بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و ئەنفالکراوان و "خودی زیندانییانی سیاسی" لە پێشینەی هاوسەرگیری دەرکردووە.
ئەو بەڕێوەبەرە وتیشی بڕیارەکە بەم شێوەیەیە، "ساڵانی پێشوو هەر پێشینەیەک لە لایەن وەزارەتمانەوە درابێت بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی (چ یەک ملیۆن دینار یاخود پێنج ملیۆن دینار بێت) وەک دیاری دراوە و هیچ بڕە پارەیەکی لێوەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەگەر پێشینەکەی لە هەر دامەزراوەیەکی دیکەی حکومەت وەرگرتبێت، ئەوە بەم بڕیارە لێخۆشبوونی بۆ دەرچووە و لێی وەرناگیرێتەوە.
سەبارەت بەو کەسانەش کە لە هەردوولا سوودمەند بێت واتە لە وەزارەتی شەهیدان و دامەزراوەیەکی تر، ئەوا ئەوەی شەهیدان دیارییە و نایگەڕێنێتەوە بەڵام ئەوی دیکە کە لە دامەزراوەیەکی تر وەریگرتووە دەبێت بیگەڕێنێتەوە.
هەروەها راشیگەیاند ئەم بڕیاری لێخۆشبوونە کەسوکاری "زیندانی سیاسی" ناگرێتەوە تەنها خودی زیندانییەکە دەگرێتەوە.
وەڵام بدەوه