فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، 25ی تەمووزی 2025 ڕای گەیاند، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن کۆبووەتەوە و دووپاتیان لە بەهێزکردنی پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان کردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەکە ڕۆژی چوارشەم 23ی تەمووز، لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، و شاندی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ڕۆس پیرۆ و ستیڤ لوتێس، بەڕێوەچووە. هەریەک لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت و تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە واشنتن، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین بابەتی گرنگی ئابووری و ستراتیجی تاوتوێکراون، لەوانە:
دووبارە کارپێکردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا، کە ڕۆڵێکی گرنگی لە ئابووریی هەرێم و عێراقدا هەیە.
پلانی سەردانی شاندێکی باڵای ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا.
بەپێی راگەیەنراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری شاندی حكوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ژووری بازرگانیی ئەمەریکای کردووە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بەرنامە ستراتیژییە ئابوورییە هاوبەشەکان.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه