تا ناوەرسستی هەفتەی داهاتوو ئەم گەرمایە بەردەوام دەبێت شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلی دووەمی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتۆتەوە و چەقی گەرماکە تا جەند ڕۆژێکی تر بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ڕەشەبا دەستی بەچالاکی کردووە و ناو بە ناو خێراییەکەی زیاد دەکات، هاوکات پلەکانی گەرما تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە کۆتایی هاتنی وادەی ئەم گەرما بەتینە شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوە داوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە تا سێشەمەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بەرزدا بەجێگیری دەمێنێتەوە، دواتر ئەگەری هەیە بارستە هەوایەک هەڵبکاتەوە سەر ناوچەکانمان و کاریگەری ئەو گەرما بەتینە بۆ ماوەیەک کەم بکاتەوە و پلەکانی گەرما نزمببنەوە .
وەڵام بدەوه