Kurdistan Press - هەزاران پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت هەزاران پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەزاران پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت

سەرۆكی شارەوانیی شارۆكەی ئاكرێ ئاماژە دەكات كە رەزامەندی لە وەزارەتی دارایی دراوە بۆ دابەشكردنی دوو هەزار پارچە زەوی تری نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران، بەڵام هەندێك لە رێكارەكان ماون و دوای تەواوبوونیان دەست بە دابەشكردن دەكرێت، كە لە ماوەی رابردوو قۆناغێك دابەش كرا و زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بوو .

بلند رەزا زێباری سەرۆكی شارەوانیی ئاكرێ رایگەیاند، لە قۆناغی تەواوكردنی رێكارەكانداین و مامەڵەكان تەواو دەكەین، بۆ ئەوەی قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی لە ئاكرێ دەست پێ بكەین، ئێستە نووسراوێكی دوو هەزار پارچە زەوی لای وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمە، رەزامەندی دراوە و چاوەڕوانین بگەرێتەوە، هەندێك گرفتی زەویی جووتیاران هەیە و مافی ئەوان دەدرێت و دەبێتە موڵكی شارەوانی، دواتر دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، كە دەبێتە دووەم قۆناغی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران لە ئاكرێ و ئەمەش مانگێك تا دوو مانگی پێویستە .

زیاتر گوتی، لە قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئاكرێ، هەزار و 59 پارچە زەوی رەزامەندیی كۆن هەبوو دابەش كرا و هەزار مابوو، لە قۆناغی داهاتوو ناوی تازەش رەزامەندییان هەیە و زەوی وەردەگرن، بۆیە وەك شارەوانیی ئاكرێ بەردەوام كار دەكەین و خەریكی تەواوكردنی رێكارەكانین بۆ ئەوەی زەوی دابەش بكرێت، چونكە لە ئاكرێ زەوی پێویست لەبەردەست هەیە و كشتوكاڵییە و دەخرێتە سەر ناوی شارەوانی و شوێنی زەویەكانیش زۆر باشە و بە دڵی ئێمەیە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه