Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات

بڕیارە سبەی پێنجشەم زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری قوشتەپەدا دابەش بكرێت و تەواوی فەرمانبەرانی ئەو سنوورە دەگرێتەوە. 

زەوی فەرمانبەران بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دابەش دەكرێت و تا ئێستە جگە لە 14 هەزار فەرمانبەری ناو هەولێر هێزەكانی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدانیش زەوییان وەرگرتووە. 

سبەی پێنجشەم زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری قوشتەپەدا دابەش دەكرێت و دابەشكردنەكەیش بەشێوەی تیروپشك دەبێت. 

پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رای گەیاندبوو، دابەشكردنی زەوی نزیكەی 15 ساڵ بوو وەستابوو، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لیستی ئەو ناوانەی فەرمانیان بۆ دەرچووە، 432 هەزار فەرمانبەرن و هاوكات نزیكەی 30 هەزار فەرمانبەری تریش لیستەكانیان ئامادە كراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ دەردەچێت و بە تەواوبوونی ئەم لیستەش، دەگاتە نزیكەی 480 هەزار فەرمانبەر كە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەردەچێت لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه