Kurdistan Press - بریارێکی گرنگ لە مەسرور بارزانییەوە بریارێکی گرنگ لە مەسرور بارزانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریارێکی گرنگ لە مەسرور بارزانییەوە

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە.

بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بە تایبەت (ڕزگاربوانی ئێزدی)، كە ناویان لە لیستی ڕزگاربواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:

1- دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی رزگاربوانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسنكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.

2- لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتتان.

3-  سوودمەندبوانی هەردوو خاڵی سەرەوە تەنیا ئەو رزگاربوانە دەگرێتەوە كە لە لیستی رزگاربوانی بەردەست لەلایەنی پەیوەندیداری حكوومەت ناویان تۆمار كراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه