Kurdistan Press - لەبارەی هۆشداری ئەمریکا بە بەغدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی گرنگی بڵاو کردەوە لەبارەی هۆشداری ئەمریکا بە بەغدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی گرنگی بڵاو کردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی هۆشداری ئەمریکا بە بەغدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی گرنگی بڵاو کردەوە

پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان وەزیری دەرەوە مارک ڕوبیۆ و سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی
نووسینگەی وتەبێژ, ٢٢ی تەموز، ٢٠٢٥

ئەمەی خوارەوە لە لایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە (تامی بروس)وە دەرچووە: وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەربارەی ئەو هێرشانەی بەم دواییانە کرانە سەر ژێرخانی وزە و لە ناویشیاندا ئەو بەشانەی لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکیەکانەوە بەڕێوەدەبرێن قسەی کرد و جەختی کردەوە لە گرنگیی ئەوەی حکومەتی عێراقی ئەنجامدەرانی هێرشەکان ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکاتەوە و ڕێگری بکات لە هێرشی تر لە داهاتوودا. وەزیری دەرەوە باسی لە گرنگیی پێدانی موچەی #هەرێمی_کوردستان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا کرد. هەروەها وەزیر نیگەرانیی قوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای سەبارەت بە پڕۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە دوپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە یاسای لەو جۆرە دەبێتە هۆی بەدامەزراوەییکردنی هەژمونی ئێرانی و گروپە چەکدارەکان و ئەوەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی #عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه