Kurdistan Press - گەرمای تاقەت پڕوکێن بەڕێوەیە گەرمای تاقەت پڕوکێن بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرمای تاقەت پڕوکێن بەڕێوەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایگەیاند: "کەشوهەوای ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی و شەممە و یەکشەممە و دووشەممە زۆرگەرم دەبێت ،گەرمای تاقەت پڕوکێنەردەبێ هەتا بۆتان دەکرێت لەوڕۆژانە لەماڵ مەچنەدەرەوە خۆتان بپارێزن لەکاریگەری بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر ."

روونیشیکردەوە: "لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە (23/7/2025) پلەکانی گەرما لەتەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق 2 پلەی سیلیزی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ گەرمتردەبێت، بەهۆی بوونی شێ ڕێژەیی و بەرزی نیشاندەری تیشکی سەرووی لەکاتەکانی کاتژمێر(10)بەدواواە بۆ کاتژمێری (4)ی دوای عەسر ڕێژەکەی زۆربەرزە کەشێکی گەرم دروست دەکات ،ڕۆژانی پێنج و شەممە و هەینی وشەممە ویەکشەممەو دووشەممە کەشوهەوا لەسەرجەم ناوچەکان زۆرگەرمدەبێت لەئەنجامی زیابوونی کاریگەری ئەوشەپۆلی گەرمایەی ڕوویکردۆتە هەرێمی پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر نزیکدەبێتەوە لەنیوەی کوڵان لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەپلەی گەرما لەگەرمیاننزیکدەبێتەوە(50°_51°)پلەیسیلیزی  .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه