سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شاری سلێمانی 70 هەزار فەرمانبەر رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ تەرخانكردنی زەوی هەیە و ئێستاش 17 هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشكردن بەردەستە.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " لە شاری سلێمانی نزیكەی 70 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی حكوومەت بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندییان گەڕاوەتەوە، ئێستا زۆر بە چڕی كار لە رێكارەكانی دابینكردنی زەوی دەكەین
ئاماژەی بەوەش دا: " 17 هەزار پارچە زەوی ئامادەمان بۆ دابەشكردن هەیە، داواشمانكردووە ماستەرپلانی سلێمانی بەڕوی پیرەمەگرون و عەربەتدا فراوان بكرێت و ئێستا كاری لەسەر دەكەین."
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی جەختی كردەوە: "داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە هاوكارمان بن چونكە پرۆسەكە بەتەنیا بە سەرۆكایەتیی شارەوانی ناكرێت كۆمەڵێك فەرمانگەی پێویستە كە لە هەمانكاتدا هاوكارمانن بۆئەوەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی زەوییەكان.
پێشتر سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "بوو :"رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەین، بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆیان.
هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک، كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.
وەڵام بدەوه